تەندروستی

گرنگترین سووده‌کانی هەنگی دونیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرنگترین سووده‌کانی هەنگی دونیا
مەودا میدیا-

هەنگی دونیا یەکێکە لە میوە دەوڵەمەندەکان بە مادە خۆراکییە گرنگەکان کە کۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەك شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی هەنگی دونیا کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن:

1. پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێزکردنی بینین و خۆپاراستن له‌ شه‌وکوێری و نه‌خۆشی پووکانه‌وه‌ی هه‌ندێک خانه‌ی بیلبیله‌ی چاو له‌ به‌ساڵاچووه‌کان دا چونکه‌ دوڵەمەندە بە ڤیتامین ( A ) .

2. خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن دا.

3. به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش .

4 . چاره‌سه‌ری قه‌بزی و رێگه‌ گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی رێخۆڵه‌ له‌ ماده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.

5 . یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌ کاتی رێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی بەهۆی کاراکردنی پرۆژەی میتابۆلیزمی جەستە.

6. یارمەتی خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم ، هەروەها یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرەیخوێن.

7 . پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و رێگری کردن لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو و بەهێزکردنی مووەکانی قژ .

8 . خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک .

9 . یارەمەتی خۆپاراستن له‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ به‌ هۆی دەوڵەمەندی بە ماددە دژە ئۆکسانەکانەوە .

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە