گێتی
نرخی وەرگرتنی ڤیزەی تورکیا بۆ 60 دۆلار دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی فیزای تورکیا بۆ هاوڵاتییانی عیراق و هەرێمى کوردستان، لە 125 دۆلارەوە بۆ 60 دۆلار دادبەزێت.
بەپێى راگەیاندنى کۆمپانیاى gate way کە بەرپرسی سەرەکیە بۆ پێدانی فیزای تورکیا بە هاوڵاتییانی هەرێمى کوردستان و عیراق، لە رۆژى 16ی تەمموزى 2022وە، پێدانى فیزاى تورکیا بۆ هاوڵاتیانى عیراق و هەرێم بۆ نیوەى نرخەکەى دادبەزێت کە تەنها 60 دۆلارە.
ئەوەش دواى ئەوە هات، بەپێى ئامارێکى نافەرمى عیراق، لە رۆژانى جەژندا زیاتر لە 100 هەزار هاوڵاتى عیراق و هەرێم بە مەبەستى گەشتکردن روویان لە تورکیا کردووە.
ر. ئ