تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی باینجان بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی باینجان بۆ تەندروستی
مەودا میدیا-

حەزی کەسەکان بەنیسبەت خواردنی باینجانەوە جیاوازە، هەندێک کەس بە بیستنی ناوەکەیشی ئازار دەبینن! بەڵام باینجان مادەیەکی خۆراکی بەسوودە، باینجان بە هەڵە لە ریزی سەوزەواتدا پۆلێنبەندی کراوە و لەڕاستیدا جۆرێک میوە چونکە لە گیایەکی گوڵدارەوە بەرهەم دێت و لە زۆرینەی شوێنەکانی جیهان کەڵکی لێوەردەگیرێت، رەنگی باینجان زیاتر وەنەوشەییە، بەڵام نموونەی سوور، سەوز و تەنانەت رەشیشی هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لەسوودەکانی باینجان دەخەینە روو.

*پڕاوپڕە لە مەوادی بەسوود، باینجان دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و پڕاوپڕە لە ڤیتامین و مادە کانگەییەکان بۆ نموونە پوتاسیۆم، کالسیۆم و... کاربۆهیدرات، پرۆتین، مەگنسیۆم و چەندین مادەی بەسوودی دیکەش لە پێکهاتەی باینجاندا دەست دەکەون.

*پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت، ئەنتی‌ئۆکسیدەنت جەستە لە بەرانبەر کاریگەریی رادیکاڵە ئازادەکاندا دەپارێزێت، باینجان مادەیەکی تێدایە بە ناوی «ئانتۆسیانین» لە بەرپرسی رەنگی ئەم میوەیەیە. بەپێی توێژینەوەکان، ئانتۆسیانینێکی تایبەت بەناوی "ناسیۆنین/ Nasyunin" لە باینجاندا هەیە کە رووبەڕووی رادیکاڵە ئازادەکان دەبێتەوە.

*بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر کۆمەڵێک کەروێشک ئەنجام درا دەرکەوت باینجان دەتوانێ کۆلستڕۆڵی LDL یان زیانبەخش و هەروەها تری‌گلیسیرید کەم بکاتەوە. ئەم دوو پێکهاتەیە هۆکاری سەرەکی کێشەی تەنددروستیەکانی دڵ و دەمارەکانن.

*شەکری خوێن رێک دەخات، باینجان خاوەن ریشاڵێکی زۆرە. ریشاڵ بە ئارامی لە ریخۆڵەدا دەجووڵێ و بە هێور کردنەوەی پرۆسەئ هەرسی خۆراکەکان دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن، بەپێی توێژینەوەکان "پۆلی‌فێنۆل"ـی ناو پێکهاتەی باینجان وەرگرتنی شەکر لە خۆراکەکان کەم دەکاتەوە و بەرهەمهاتنی ئانسۆلین زیاد دەکات.

*کێش دادەبەزێنێت، وەک گوترا باینجان خاوەن ریشاڵێکی زۆرە و یەکێک لەو خۆراکانەیە کە کالۆرییەکی زۆر کەمە و ئەوەش بژاردەیەکی باشە بۆ رجێم کردن و بەگشتی دابەزینی کێش. ریشاڵ هۆکارە بۆ ئەوەی درەنگ برسیت بێت و بەم جۆرە کالۆرییەکی کەمتر بەکار دێنن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن