گێتی
بایدن: سەقامگیری عیراق و هەرێمی کوردستان گرنگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی وەلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی عیراق لە سعودیە کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جۆ بایدن رایگەیاند، گرنگە عیراق سەقامگیر بێت بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
سەرۆکی وەلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی عیراق لە سعودیە کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جۆ بایدن رایگەیاند، گرنگە عیراق سەقامگیر بێت بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەمڕۆ شەممە 16ی تەمموزی 2022 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاریی کەنداو لە شاری جەدەی سعودیە کۆبوونەوە و لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لەوە کردووە رێککەوتنەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی رۆشنبیر و خوێندن و رێگرتن لەسەرھەڵدانەوەی داعش جێبەجێ بکەن.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ئەمەریکا کردووە بۆ پشتیوانیکردنی لە عیراق بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر.
ھاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بایدن باسی لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق کردووە و وتویەتی، پێویستە حکومەتی نوێ داواکاری و خواستی عیراقییەکان بەرجەستە بکات، جەختیشیکردووەتەوە، گرنگە عیراق سەقامگیر بێت بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
ر. ئ
ر. ئ