تەندروستی

تائێستا کاریگەرییەکانی کەمی یان زیادبوونی کالیسیۆمت لە جەستەدا زانییوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تائێستا کاریگەرییەکانی کەمی یان زیادبوونی کالیسیۆمت لە جەستەدا زانییوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کالیسیۆم یەکێکە لە کانزا گرنگەکانی جەستە و هەموو کەس پێویستی بەم کانزایە هەیە، کالیسیۆم لە زۆر خواردن و پێکهاتەدا هەیە و زۆری یان کەمی کالیسیۆم لە جەستەدا بێگومان کاریگەریی خۆی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

سەرەتا باسی زیانەکانی زۆری رێژەی کالیسیۆم دەکەین لە جەستەدا، ئەگەر هاتوو رێژەکەی سەروو ئاستی نۆرماڵ بێت ئەم زیانەنەی هەیە :

1 - ئێسکەکان لاوازدەکات و دەبێتە هۆی ئازاری بەردەوام لە ئێسکەکاندا

2- دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.

3 - کاردەکاتە سەر کردارەکانی مێشک و دڵ.

4 - سەرئێشەی بەردەوام.

5 - بیرهێنانەوە خراپ دەکات و دەبێتە هۆی تووشبوون بە زەهایمەر.

6 - دەبێتە هۆی سکچوون یان قەبزی و نەمانی ئارەزووی خواردن.

ئێستا بزانین کەمبوونی کالیسیۆم لە جەستەدا زیانی تەندرووستییەکانی چییە:

1 - لاوازبوونی نینۆکەکان.

2 - کاریگەریی دەکاتە سەر گەشەی قژ و تەندروستی ددانەکان.

3 - پێست ناشرین دەکات.

4 - کەمی کالیسیۆم دەبێتە هۆی گرژبوونی دەمارەکان واتە سڕبوونی بەشێکی جەستە یان تێکچونی مێشک.


هەروەها پێتان دەڵێین کام خواردن دەوڵەمەندە بە کانزای کالسیۆم:

1 - شیرەمەنییەکان بە گشتی.

2 - میوەو سەوزەکان بڕێکی باش لە کالیسیۆمی تێدایە.

3 - نان و هەرخۆراکێکی کە کە لە ئارد درووست کرابێت.

4 - گۆشتی ماسی و خواردنە دەریاییەکان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن