گێتی
به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما هه‌زاران كه‌س ده‌كاته قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تادێت شه‌پۆله‌كانى گه‌رما له ئه‌وروپا زیاتر روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌شه‌وه حاڵه‌ته‌كانى گڕگرتن و سووتانى دارستانه‌كان زۆرینه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپاى گرتووەته‌وه، به پێى زانیاریی میدیاكانى ئه‌وروپا تائێستا زیاتر له هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
له به‌شێكى زۆرى دارستانه و ناوچهگهرمهكانى ئه‌وروپا پله‌ى گه‌رما گه‌یشتووەته 100 پله‌ى سیلیزی و ژماره‌یه‌كى زۆر له ناوچه شاخاوییه‌كان له ئیسپانیا و پرتوگال ئاگریان گرتووه و به هه‌زاران ماڵیش ماڵه‌كانیان له فه‌ڕه‌نسا چۆڵكردووه.
به‌پێى ئامارێك كه له‌نه‌خۆشخانه‌كانى پرتوگاله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تائێستا به‌هۆى ئاگره‌وه هه‌زار و 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه له پرتوگال و فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا به هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه، سه‌رقاڵى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرهكانن، به‌ڵام به‌هۆى بوونى بایهكى به‌هێز و گۆڕینى ئاراسته‌ى ئاگره‌كه نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت، هاوڵاتییانى فه‌ڕه‌نساش له‌به‌ر سه‌لامه‌تى گیانیان ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلێكى تووندى گه‌رما ئه‌وروپا و ناوچه شاخاوی و دارستانه‌كانى ئه‌وروپاى گرتووەته‌وه و تائێستاش نه‌توانراوه ئاگره‌كان كۆنتڕۆڵ بكرێن.
ه. ع