عیراقی

كابینەكەی عەللاوی متمانە وەردەگرێت... فراكسیۆنە كوردییەكان چی دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كابینەكەی عەللاوی متمانە وەردەگرێت... فراكسیۆنە كوردییەكان چی دەكەن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ متمانەدا بە كابینەكەی محەمەد عەللاوی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە.

دوای نزیكەی مانگێك راسپاردن بۆ پێكهانی حكومەتی نوێی عیراق، محەمەد عەللاوی توانی كابینە وەزاریەكەی و كاندیدی وەزارەتەكان ئامادەبكات و دوو رۆژ پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەكە رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان بكات.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "فراكسیۆنە كوردییەكان چاوەڕێ دەكەین تا دەستپێكی كۆبوونەوە و جاران نازانین چی روودەدات".

بەپێی ئەو ناوانەی كە بڵاوكراونەتەوە وەك كاندید لە كابینە وەزاریەكەی عەللاوی تا ئێستا دیار نییە سێ كاندیدەكەی كورد كێن، بەڵام قسە لەسەر هەر یەكە لە حاكم رزگارو عادل كەریم و شوان تەها دەكرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان