گێتی

ئێران: هێرشی سەربازی دەكەینە سەر دڵی ئیسرائیل

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران: هێرشی سەربازی دەكەینە سەر دڵی ئیسرائیل
مەودا میدیا- باهۆز عەزیز

سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند وڵاتەكەی پلانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران داناوە بەهۆی پێشخستنی بەرنامە ناوكییەكەیەوە، بەرپرسێكی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەڵێت توانای دروستكردنی بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوكییان هەیە و سەرقاڵی ئەوەشن چۆن هێرش بكەنە سەر قووڵایی ئیسرائیل.

ئەفیف كوخافی، سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل لە بۆنەی دەستبەكاربوونی فەرماندەی سەركردایەتی بەرەی ناوخۆیی لە سوپای ئیسرائیل وتی "ئامادەكاری بۆ بژاردەی وەشاندنی گورزی سەربازی لە بەرنامە ناوكییەكەی ئێران پێویستییەكی ئاكاری و گرنگە بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل".

ئەوەشی وت "جووڵەی سەربازی دژی بەرنامەی ناوكی ئێران لە ئامادەكارییەكانماندایە و بەرنامەی جۆراوجۆرمان بۆ داناوە".

سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل ئەوەشی روونكردووەتەوە "سوپای ئیسرائیل بۆ وەشاندانی گورزی سەربازی لە بەرنامە ناوكییەكەی ئێران تەواو ئامادەیە و پێویستە هەموو سیناریۆیەكیش لەبەرچاوبگرین".

بۆمبی ناوكی
لەلایەكی دیكەوە كەمال خەرازی، سەرۆكی ئەنجومەنی ستراتیژی بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئێران بە جەزیرەی وتووە وڵاتەكەی توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوكی هەیە.
سەرۆكی ئەنجومەنی ستراتیژی بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی وتووە "ئێران توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوكی هەیە، بەڵام تائێستا بڕیاری دروستكردنی نەدراوە سەرەڕای ئەوەی توانای هونەری پێویستمان لەو رووەوە هەیە".

كەمال خەرازی روونیكردووەتەوە مانۆڕ و ئامادەكاریی تەواویان كردووە بۆ لێدان و هێرشكردنە سەر قووڵایی ئیسرائیل لەكاتێكدا كە ئەو وڵاتە هێرشبكاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئیسرائیل لە قۆناغی لاوازیدایە و سەردانەكەی جۆو بایدن ناتوانێت ببێتە هۆی هەڵسانەوەی".

ر.ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان