تەندروستی

ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە هەڕەشە لە جیهان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە هەڕەشە لە جیهان دەکات
مەودا میدیا-

تۆمارکردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی ماربورگ لە غانای پایتەختی ئەفریقا، ترسی لە سەرانسەری جیهان دروستدەکات، دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی راگەیاند، بەو پێیەی دوو کەس دوای تووشبوون بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پشتڕاستیکردووەتەوە ، نەخۆشییەکە تایەکی خوێنبەربوونی زۆر درمییە و سەربە خێزانی ئیبۆلایە، لەڕێگەی شەمشەمەکوێرە و میوەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و لەڕێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ جەستەدا لەنێوان مرۆڤەکاندا دەگوازرێتەوە .

باسیان لەوەشکردووە، رێگەکانی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە زۆرن لەوانە،  مرۆڤ تووشدەبێت بە بەرکەوتنی خوێنی نەخۆشەکە یان شلەمەنییەکانی دیکەی جەستە (پیسایی، رشانەوە، میز، لیک و دەردانی کۆئەندامی هەناسە) کە ڤایرۆسەکەی تێدایە بە چڕییەکی بەرز.

توانای کەسانی تووشبوو بۆ گواستنەوەی هەوکردن لەگەڵ پێشکەوتنی نەخۆشییەکەدا زیاددەکات و ئەم توانایەش لە قۆناغی تووندی نەخۆشییەکەدا دەگاتە لوتکە.

بەرکەوتنی نزیک لەگەڵ نەخۆشە سەختەکان لەکاتی چاودێریکردنیان لە ماڵەوە یان لە نەخۆشخانە و هەندێک لە شێوازەکانی ناشتن رێگەی باوی تووشبوونن.

بەکارهێنانی ئامێری دەرزی پیسبووی ئایدز یان بەرکەوتن بە دەرزی پیسبوو دەبێتە هۆی حاڵەتی توندتر و تێکچوونی خێرای تەندروستی و زیادبوونی مەترسی مردن.

 ه .ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد