گێتی
ئەمەریکا؛ لە رووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ئاشکرایانکرد، لە ویلایەتی ئیندیانا کەسێک بە چەکەوە چۆتە هۆڵێکی نانخواردن و دەستی بەتەقەکردن کردووە، بەو هۆیەشەوە چوار کەس کوژراون.
جیم ئیسۆن، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرینوود لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەقەکەرەکە چەند گۆڤارێکی بەدەستەوە بووە و چۆتە نێو هۆڵی نانخواردنی گرینوود پارک و دەستی بەتەقەکردنی هەڕەمەکی کردووە و دەستبەجێ چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، هاوڵاتییەکی مەدەنی تەمەن 22 ساڵ، توانیویەتی تەقەکەرەکە بکوژێت و رێگری بکات لەوەی کەسی زیاتر لەو رووداوەدا بکوژرێت.
لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرینوود ئاماژەی بەوەکرد، تەنها چوار کەس لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، بەڵام تەندروستییان جێگیرە.
جێگای ئاماژەیە، لە ئەمەریکا زۆرجار رووداوی تووندوتیژی و تەقەکردن لە قوتابخانە و باڕ و کۆڵانەکان روودەدات و لە ئەنجامدا دەیان کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ه. ع