عیراقی
عيراق... كەسێكی تر توشی كۆرۆنا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی عیراق توشبوویەكی تری كۆرۆنای راگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردوەتەوە"كەسێكی تر كە دانیشتوی بەغدایە و چەند رۆژێكە لە وڵاتی ئێرانە دوای گەڕانەوە بۆ عیراق دەركەوتووە توشی كۆرۆنا بووە".
ئاماژە بەوەش كراوە "لە كاتی پشكنین بۆ ئەو كەسە دەركەوتووە ئەنجامەكانی پۆزەتیڤ بوون واتە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە".
باس لەوەشكراوە "ئەو كەسە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكییە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەغدا".
ئەو حاڵەتە لە كاتێكدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە كەسێك لە نەجەف توشی كۆرۆنا بووە، هەروەها چوار كەسی تر لە كەركوك كە لە ئێران گەڕاونەتەوە ئەوانیش توشی كۆرۆنا بوون.