گێتی
18 ژن لە رووبارێکدا خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - هێمن عوسمان
دەسەڵاتدارانی پاکستان ئاشکرایانکرد، رۆژی دووشەممە 18 ی تەمووزی 2022، بەلەمێک کە 100 کەسی بنەماڵەیەکی هەڵگرتبوو، بەرەو ئاهەنگی هاوسەرگیری دەڕۆیشتن، لە رووباری ئیندوسدا نوقم بووە و بەهۆیەوە لانیکەم 18 ژن گیانیان لەدەستداوە، و دەیان کەس بێسەروشوێنن".
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی پاکستان، بەلەمەکە لەکاتی گواستنەوەی ئەندامانی خێزانەکانی بنەماڵەیەک لە کاروانێکی هاوسەرگیریدا لە مەشکەوە بۆ خەرور کە دوو گوندە دەکەونە ناحیەی سەدیقەباد لە پارێزگای پەنجاب نوقم بووە.
رانا کاشیف مەحمود، وتەبێژی ئیدارەی قەزای سەدیقەباد رایگەیاندووە "رووداوەکە بووەتە هۆی خنکانی 18 ژن، هەروەها دانیشتووانی کەنارەکانی سەدیقەباد بۆ رزگارکردنی ئەو بنەماڵەیە توانیویانە 25 بۆ 30 کەس لە خنکان رزگاربکەن".
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد حەمەد،وەک پاسەوان لەسەر کەناراوەکانی ئیندوسدا کاردەکات بە ئاژانسی ( فرانس پرێس)ی راگەیاندووە "زۆرینەی ئەو کەسانەی خنکاون ژنن، چونکە زۆربەی پیاوان لە مەلەکردندا باشن و خۆيان رزگاركردووە".
س.ر