گێتی
هەسەدە: ژنان لە بەرخۆداندا ئاڵایەکیان هەڵگرتووە هەرگیز نەکەوتووەتە سەر زەوی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - هێمن عوسمان
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی هەسەدە، ئاماژە بە دەستکەوتەکانی بەرخۆدان لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا دەکات و دەڵێت "ئێمە هەرگیز لە داکۆکیکردن لە مافەکانی لوبنان پاشەکشە ناکەین و مێژووی بەرخۆدان پڕە لە سەرکەوتن".
سەید هاشم سەفییەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەسەدە لە لوبنان لە رێوڕەسمی رێکخراوەکانی ژنان بە بۆنەی چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەسەدە رایگەیاند "ژنان لە بەرە جیاوازەکاندا بە باشترین شێوە رۆڵی خۆیان بینیوە لەگەڵ ئامانجەکانی بەرخۆدان، ئەوان هاوبەش بوون لە بنیاتنانی بەرخۆدان و شێواز و کۆمەڵگەکەی".
ئاماژەی بەوەشکرد "ژنان لە بەرخۆداندا بە شێوەیەکی بەرچاو ئامادەن و ئاڵایەکیان هەڵگرتووە؛ کە هەرگیز نەکەوتووەتە سەر زەوی
ئەم بەرپرسەی هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو "لە 40 ساڵی رابردوودا دوژمنان و خەڵکی نەزان ئێمەیان کردووەتە ئامانج، هەموو دەرفەتێک کەڵک وەردەگرن بۆ فڕێدانی تیری رق و کینەیان بەرەو بەرخۆدان. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، خۆڕاگری بۆ پاراستنی نیشتمان دەستکەوتگەلێکی بە دەست هێناوە کە هەرگیز نەیانتوانی بەدەستی بهێنن".
س.ر