گێتی

پیاوێک 12 ژن فریو دەدات و دەستدرێژی دەکاتە سەریان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک 12 ژن فریو دەدات و دەستدرێژی دەکاتە سەریان
مەودا میدیا - هێمن عوسمان
 
لە حاڵەتێکی دەگمەندا، لە تایلەند 12 ژن پەیوەندییان بە پارێزەرێکەوە کردووە بۆ سکاڵا تۆمارکردن لەسەر پیاوێک کە بەشێوەی ئۆنلاین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسیویانە و پەیوەندی سێکسی لەگەڵدا ئەنجامداون.

بەپێی زانیارییەکان ئەو پیاوە خێزاندارە و تەمەنی 60 ساڵە و ناوی (پو)ە، هەشت ئەکاونتی فەیسبووک و چوار ئەکاونتی ئینستاگرام و سێ ئەکاونتی لاین دروستکردووە بۆ ئەوەی ژنان بۆ پەیوەندی سێکسی رابکێشێت.

پو، بە ژنەکانی وتووە کە ئەو وەک بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیایەکی ژاپۆنی لە تایلەند کاردەکات، ناپاکییەکەی کاتێک دەرکەوت کە یەکێک لە ژنەکان بەناوی نوو یا تەمەن 56 ساڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کرد کە چۆن پو کۆتایی بە پەیوەندییەکەیان هێناوە دوای ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاوی کردەوە.پیاوەکە پێی وتووە کە هەشت ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و دەیەوێت لە پەیوەندییەکی نوێدا لەگەڵی بێت. 

وادیارە ئەو پۆستەی فەیسبووک سەرنجی ژنانی دیکەی ڕاکێشا کە هەموویان تەمەنیان 40 - 60 ساڵ بوو، کە پویان دەناسی و ئەزموونی هاوشێوەیان هەبوو، بە وتەی یا 11 ژنی دیکەش هاتوونەتە پێشەوە و ئاشکرایانکردووە کە چۆن ئەو پیاوە فێڵی لێکردوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن