گێتی
خامنەیی: ئۆپەراسیۆنی ئەنقەرە لە سووریا زیانی بۆ ناوچەکە دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری باڵای ئیسلامی ئێران بە سەرۆک کۆماری تورکیای راگەیاندووە، کە ھەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە لایەن ئەنقەرە بۆ سەر کورد لە باکووری سووریا دەستپێبکات "زیان" بە ناوچەکە دەگەیەنێت.
لە میانی دیداری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تاران ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە "زیان بە سووریا دەگەیەنێت، زیان بە تورکیا دەگەیەنێت، زیانیش بە ناوچەکە دەگەیەنێت".
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیران، ئەردۆغان لە میانەی سەردانەکەی بۆ تاران بە یاوەری ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عەلی خامنەیی کردووە و لە دیدارێکدا خامنەیی جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگی زیادکردنی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەتایبەت ھاوکاری بازرگانی، داواشیکردووە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادبکرێت.
سەبارەت بە رەوشی سوریاش، رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و رایگەیاندووە، ھێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا زیانی بۆ سوریا و تورکیا و ناوچەکەش دەبێت و تیرۆریستانیش سوودی لێوەردەگرن.
ر. ئ