گێتی
پێشبینییەکی خراپ بۆ کەشوهەوای جیهان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - هێمن عوسمان
رێکخراوی کەشناسی جیهانیی پێشبینی ئەوەدەکات ژمارەی گیانلەدەستدان لەناو کەسانی بەساڵاچوو و نەخۆش بەهۆی شەپۆلەکانی گەرما زیادبکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد ئاگاداربن لە کێشەی پشت شەپۆلەکانی گەرما کە بە تایبەت ئەوروپا دەگرێتەوە، رەنگە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا تا ساڵی 2060 پلەکانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە.
سکرتێری گشتی رێکخراوی کەشناسی جیهانیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ وتی "ئەم شەپۆلانەی گەرما بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا لە دەیەکانی داهاتوودا زیاتر دەبن".
رۆبەرت ستیفانسکی، بەرپرسی خزمەتگوزارییەکانی کەشوهەوای کارپێکراو لە WMO رایگەیاند "ئەوەی ئێمە نیگەران دەکات ئەوەیە کە ماوەی نێوان ئەم تۆمارانە لە کەمبوونەوەدایە".
ئاماژەی بەوەشدا "ئەم هەفتەیە پرتوگال نزیکبووەتەوە لە ژمارەی پێوانەیی ئەوروپی کە ساڵی رابردوو لە سیسیلیا ( ئیتاڵیا) تۆمارکرابوو کە 48.8 پلەی سەدی بوو".
س.ر