گێتی
ئەمەریکا هۆکاری چوونی سەرۆکی رووسیا بۆ ئێران ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - هێمن عوسمان
جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەمموزی 2022 رایگەیاند "سەردانەکەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بۆ ئێران ئەوە نیشاندەدات کە رووسیا دوای هێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا چەندە گۆشەگیرە".
بەپێی راپۆرتێکی رادیۆی ئەمریکیی فەردا کە بە زمانی فارسییە، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی هۆکارەکانی سەردانەکەی ڤلادیمێر پوتین بۆ تاران، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی وتی: "من سێ خاڵ لە مێشکمدا هەیە سەبارەت بەم سەردانە، یەکەم، رادەی گۆشەگیریی پۆتین و رووسیا نیشاندەدات کە ناچاریکرد بچێتە ئێران بۆ داوای یارمەتی".
ئاماژەی بەوەشکردووە "خاڵی دووەم ئەوەیە کە پیشەسازیی بەرگریی رووسیا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە، هەروەها توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی شەڕی ئۆکرانیای نییە".
جۆن کیربی جەختی لەوەشکردەوە "ئامێرە سەربازییەکانی رووسیا لەوانە تانک و فڕۆکەکان کێشەیان لە لێدانی ورددا هەبووە، بەتایبەتی لەگەڵ پێکهاتە ئەلیکترۆنییە وردەکان کە بەهۆی سزاکانەوە نەتوانراوە هاوردەبکرێن".
س.ر