گێتی
تورکیا بۆ عیراق: خوای گەورە لە مردووەکانتان خۆشبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی هەشت هاوڵاتیی عیراقی و برینداربوونی 23 کەسی دیکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ 20ی تەمموز لە ناوچەیەکی گەشتیاریی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە عیراق کەوتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوەدەکات "تورکیا لە دژی هەر هێرش و کردەوەیەکە کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. تورکیا لە خەباتی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە زۆر بە هەستیارییەوە ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل، ژێرخانی سڤیل، پێگەی مێژوویی و کولتووری، سروشت پارێزراوبن".
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:

دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی هەشت هاوڵاتیی عیراقی و برینداربوونی 23 کەسی دیکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ 20ی تەمموز لە ناوچەیەکی گەشتیاریی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە عیراق کەوتەوە.
بەم بۆنە خەمناکە و لە ئەنجامی ئەم رووداوە ئازاربەخشەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەلی عیراقی دۆست و برا و حکومەتی عیراقی دەکەین خوای گەورە لێیان خۆش بێت و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان دەخوازین.
تورکیا لە دژی هەر هێرش و کردەوەیەکە کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. تورکیا لە خەباتی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە زۆر بە هەستیارییەوە ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل، ژێرخانی سڤیل، پێگەی مێژوویی و کولتووری، سروشت پارێزراوبن. هەڵسەنگاندمان بۆ ئەم جۆرە کردەوە و هێرشانە کە راستەوخۆ خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج ئەوەیە کە سەرچاوەکەی رێکخراوی تیرۆریستییە و ئەمەش رەوایی خەباتی تورکیا لە دژی تیرۆریستان دەیسەلمێنێت.
تورکیا ئامادەیە هەموو هەنگاوێک لە هەر خاڵێک بنێت تاوەکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن.
بانگهێشتی كاربهدهستانی عیراق دهكهین لهژێر كاریگهری رێكخراوی تیرۆریستیی لێدوان نهدهن و هاریكار و هاوئاهەنگ بن بۆ ئهوهی بكهرە راستەقینەکان ئاشكرا بكرێن.
ر. ئ
ر. ئ