گێتی
ئێران: ئاسایشی عیراق بە ئاسایشی خۆمان دەزانین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لەبارەی تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاران تۆپبارانەکەی زاخۆ ئیدانه دەکات کە بووەهۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی، جەختیشدەکاتەوە کە وڵاتەکەیان بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانی بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عیراق.

ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەیان تۆپبارانكردنی شاری زاخۆ له عیراق كه بووه هۆی كوشتن و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئیدانه دەکات.
باسی لەوەشكردووە، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانیان، حكومه‌ت و گه‌لی عیراق، جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌قامگیری و ئاسایشی عیراق دەکەنەوە، چونکە كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عیراق به ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و له‌م بابه‌ته‌دا درێغی له هیچ هاوكاری و یارمه‌تییه‌ك ناكات.
ئەوە لەکاتێکدایە پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه سوپای توركیا تۆپبارانی سنووری سەیرانگای پەرەخی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد و به‌هۆیه‌وه نۆ کەس مردن و 26 کەسیش برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان لەناودایە.
ر. ئ
ر. ئ