گێتی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
هێمن عوسمان- مه‌ودا میدیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی "هەرگیز داوای مۆڵەت" لە کەس ناکات پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە سوریا ئه‌نجامبدات.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى ته‌مموزى 2022 ، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه "دەتوانین بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكەین، بەڵام هەرگیز داوای مۆڵەتمان نەكردووە و هەرگیز داوای مۆڵەت ناكەین بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانمان دژی تیرۆر".
هۆشداریدا لەوەی "ئەمە دەتوانێت لە شەوێكدا رووبدات، بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو"، ئه‌گه‌ر توركیا نیازى هێرشى هه‌بێت به‌بێ راوه‌ستان جێبه‌جێى ده‌كات.
چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌شى خستووەته‌ڕوو، تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەری 2019دا ئۆپەراسیۆنەکانی لە رۆژهەڵاتی سوریا "هەڵپەسارد" "دوای ئەو بەڵێنانەی کە ئەمەریکا و سوریا داویانە". رێككەوتنێك كە لە ساڵی 2019 بە سەرپەرشتی واشنتۆن و مۆسكۆ واژۆ كرابوو، بڕیاری كشانەوەی هێزە كوردییەكان بۆ دووری 30 كم لە سنووری توركیا كرابوو.
وەزیری ده‌ره‌وه‌ى تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون، هێرشەکان بۆ سەر نەیارانی سووریا و سەربازەکانمان زیادی کردووە".
له‌كۆتاییدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئەمەریکا ئەگەر لە شوێنی ئێمە بوایە چی دەکرد؟ رووسیا چی دەکرد؟ (ئەم دووەمیان) چی دەڵێت بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکرانیا؟ مەترسی لەسەری هەیە". ئێمه هەر لەسەرەتاوە هێرشی رووسیامان بۆ سەر ئۆکرانیا شەرمەزار کردووە. بەڵام هێرش هەیە لە"باکووری رۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ سەر ئێمە دەستیپێکردووە و شه‌رمه‌زارناكرێت".

ر. ئ