تەندروستی

خواردنى بیبه‌رى توون ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنى بیبه‌رى توون ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات
مه‌ودا میدیا– هێمن عوسمان

پسپۆڕێكى بوارى خۆراك له‌ به‌ریتانیا ئاشكراییده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت  ته‌مه‌نت درێژبێت و له‌ جه‌ڵته‌ى مێشك به‌ دوربیت، ئه‌وا با ژه‌مه‌ خواردنه‌كانت بیبه‌رى توون تێدابێت.

جانا میتالۆنیس، پزیشكى پسپۆڕى خۆراك له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێت، خواردنى بیبه‌رى توون رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌خواردنه‌كاندا یارمه‌تیت ده‌دات له‌ خۆپاراستن له‌ جه‌ڵته‌ى مێشك.

رۆژنامه‌ى (ده‌یلى ئێكس پرێس)ى به‌ریتانى له‌ زارى پزیشكێكى دیارى بوارى خۆراك كۆمه‌ڵێك نهێنى له‌سه‌ر سووده‌كانى بیبه‌رى توون ئاشكراكردووه‌، ئه‌و پزیشكه‌ پێى وایه‌ له‌ئێستادا جه‌ڵته‌ى مێشك هۆكارى زۆرى مردن و كه‌م ئه‌ندامییه‌، هه‌ربۆیه‌ بیبه‌رى گه‌رم به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 61 مردن به‌هۆى جه‌ڵته‌ى مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌.

میتالۆنیس پزیشكه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و زانكۆى له‌نده‌ن كارده‌كات، توێژینه‌وه‌یه‌كى وردى له‌ باره‌ى سووده‌كانى بیبه‌رى توون كردووه‌، ئه‌و ده‌ڵێت، جه‌ڵته‌ى مێشك كاتێك رووده‌دات كه‌ خوێن مه‌ین رووبدات، به‌ڵام كاتێك بیبه‌رى گه‌رم له‌هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش جار به‌كارده‌هێنێت مه‌ترسى خوێن مه‌یین دوورده‌خاته‌وه‌.

ر. ئ







Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان