گێتی

نەخۆشییەکی مەترسیداری سەرۆکە پیرەکەی ئەمەریکا ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشییەکی مەترسیداری سەرۆکە پیرەکەی ئەمەریکا ئاشکرادەکرێت
هێمن عوسمان- مه‌ودا میدیا

كۆشكى سپى له‌ باره‌ى لێدوانه‌كانى جۆبایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كه‌ باسى له‌وه‌كردبوو، تووشى شێرپه‌نچه‌ بووه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، كۆشكى سپى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، قسه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا جۆبایدن، ده‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تووشى شێرپه‌نچه‌ بووه‌ راستن، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى ببێت به‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بووه‌ و چاره‌سه‌رى بۆ كراوه‌.

ئه‌ندرۆبه‌یتس، وته‌بێژى كۆشكى سپی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تىی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بایدن له‌ ساڵانى رابردوودا پێش ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكایه‌تىی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت تووشى شێرپه‌نچه‌بووه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌رى بۆكراوه‌ و چاكبووه‌ته‌وه‌.

بایدن له‌ باره‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كاریگه‌رییه‌كانى ده‌ردانى گازى ژه‌هراوى پاڵاوتگه‌كانى نه‌وت له‌نزیك ماڵه‌كه‌ى سه‌رده‌مى منداڵى له‌ شارى كیلۆمنت له‌ ویلایه‌تى دێلاوێر هۆكارى تووشبوونم بووه‌ به‌ شێرپه‌نچه‌.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان