تەندروستی

هۆشدارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات لە نەمانی پێداویستی و دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی و دەڵێت "لەدوای شەممەوە تەنها حاڵەتە زۆر بەپەلەکانی نەخۆشییەکانی دڵ وەردەگرین".

 دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایدەگەینێت "بەهۆی پێنەدانی پارەکانیان لەلایەن حکومەتەوە کۆمپانیاکانی دابینکردنی دەرمان ئامادەنین دەرمان و پێداویستی دیکە دابین بکەن، سەرەڕای کردنی گرێبەستی نوێ، هیچ پارەیەکیان بۆ خەرجنەکراوە".

سەبارەت بە سەرچاوەی کێشەکانیش ئەو بەرپرسە تەندروستییە رایگەیاند، کێشەکە لە نەبوونی نەختینەیە، کۆمپانیایەک ئەگەر سەد ملیۆنی لای حکومەت بێت، کە چەک دەبات بۆ بانک تەنها پێنج ملیۆن دیناری پێدەدرێت، "ئەوە گاڵتەکردنە بە کۆمپانیاکەن"، ئەوانیش ئامادەنین دەرمانی دیکە بهێنن.

ئەوەشی ئاشکراکرد "دەرمان و تەندروستیی سلێمانی بە گشتیی لە قەیرانێکی قوڵدایە، هەموو پێداویستییەکان لە تەواوبووندان، بەتایبەت بەشی نەخۆشییەکانی دڵ تا رۆژی شەممە پێداویستی و دەرمانمان هەیە، هەروەها نەخۆشانی شێرپەنجە لە کێشەی گەورەی نەبوونی دەرماندان بەتایبەتی دەرزییە گران و سەرەکییەکان".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان