گێتی
رێککەوتنێکی نوێ و گرنگ لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا واژۆکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رووسیا و ئۆکرانیا ئەمڕۆ هەینی بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و نێوەندگیری تورکیا رێککەوتنێکیان واژۆکرد لەبارەی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵە.
ئەمڕۆ هەینی 22ی تەمووزی 2022 رووسیا و ئۆکرانیا بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و نێوەندگیری تورکیا رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا و رێککەوتنەکە لە وڵاتی تورکیا واژۆکرا.
ئەم رێککەوتنەی رووسیا و ئۆکرانیا گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە دەتوانێت قەیرانی خۆراکی لە جیهان دووربخاتەوە و ملیۆنان کەس لە برسێتی بپارێزێت.
بۆ کردنەوەی رێگەکانی گەیاندنی خۆراک و پەینی کشتوکاڵی لەناو دەریای رەش سێرگی شوێیگو، وەزیری بەرگریی رووسیا و ئۆلیکساندر کوبراکۆڤ، وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا هەریەکەیان رێککەوتنێکی هاوشێوەیان لەگەڵ بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیادا واژۆکرد.
س.ر