گێتی
ئێران؛ بەهۆی درووستبوونی لافاو 18 كەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەھۆی لافاوەوە لە باشووری ئێران 18 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، رۆژی ھەینی شەپۆلێکی باران بارین بەخوڕ چەند ناوچەیەکی لە رۆژھەڵاتی پارێزگای فارس گرتووەتەوە و بەوھۆیەشەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە.
خەلیل عەبدوڵڵتاھی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنتڕۆڵکردنی قەیران لە پارێزگای فارس رایگەیاند، بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووباری رودباڵ لە شاری ئێستەھبان لافاو دروستبووەوە و بەھۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
باسی لەوەشكردووە، تا ئێستا تەرمی 13 کەس لە قوربانیانی رووداوەکە ناسراوەتەوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووانیش بەردەوامە.
ر. ئ