گێتی
دووبارە کۆرۆنا باڵ بەسەر ئێراندا دەکێشێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - هێمن عوسمان
تادێت ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران روو لە زیادبوونە و بەپێی ئامارێکی نوێ لە 30 پارێزگای ئەو وڵاتە تووشبووانی کۆرۆنا لەماوەی هەفتەیەکدا سێ هێندە زیادیکردووە.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی بەڕێوەبردنی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیران، لە هەفتەی چوارەمی مانگی تەموزدا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا و نەخۆشییەگوازراوەکان پێکهاتوون لە چوار هەزار و 119 کەس، ئەم ژمارەیەش بەراورد بە هەفتەیەک پێش خۆی سێ هێندە زیادیکردووە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئیران، ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەفتەی چوارەمی مانگی تەموزدا گیانیان لەدەستداوە 29 کەس بوون و لەم مانگەشدا 69 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە هۆشداریدەن لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە27 پارێزگای وڵات بە تایبەت لە تاران و خوراسانی رەزەوی، مازەندەران، خوزستان، یەزد، قوم، ئەسفەهان، هۆرموزگان، خوراسانی باشوور، فارس، لوڕستان، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، بوشێهر، گیلان، چاهەرمەحاڵ و بەختیاری، هەمەدان، ئەلبورز، ناوەڕاست، باکووری خوراسان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، سمنان، سیستان و بەلوچستان.
س.ر