گێتی
شاى ئوردن هه‌ڕه‌شه له ئیران ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا - هێمن عوسمان
شاى ئوردن له نوێترین لێدوانی‌دا هه‌ڕه‌شه له ئیران ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌وان رووبه‌ڕووى سنوورى هێرشى به‌رده‌وامى میلیشیاكانى ئیران ده‌بنه‌وه، داوا له به‌رپرسانى ئیران ده‌كه‌م رێز له سه‌روه‌رى یاساى هه‌ر وڵاتێك بگرێت.
شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م ، شاى ئوردن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى فه‌رمیی ئوردن رایگه‌یاندووه، له ئۆپراسیۆنه‌كانى به قاچاخ بردنى ماده‌ى هۆشبه‌ر و چه‌ك، كه ئێمه و دراوسێ كانمان ده‌كه‌نه ئامانج رووبه‌ڕووى سه‌رجه‌م هێرشى میلیشیاكانى ئیران ده‌بنه‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ره‌فتارى خۆیان بگۆڕن و هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر سنوورى هیچ وڵاتێك.
شا عه‌بدوڵڵا باسى له‌وه‌شكردووه، پێشتر چه‌ندجارێك جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه ده‌ستێوه‌ردانى ئیران كاریگه‌رى له‌سه‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌یه، ئه‌مڕۆش رووبه‌ڕووى هێرشى به‌رده‌وام ده‌بینه‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كانمان له‌لایه‌ن میلیشیاكانى په‌یوه‌ست به ئیرانه‌وه.
له‌به‌شێكى دیکەى وته‌كانیدا دەڵێت، هیوادارین گۆڕانكارى له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتى ئیران‌دا ببینین، چونكه ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موولایه‌نێكى ناوچه‌كه‌یه به ئیران و گه‌لى ئیرانیش به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه.
ر. ئ