تەندروستی

ئه‌وه‌ى پێویسته‌ بیزانیت ده‌رباره‌ى به‌روارى به‌سه‌رچوونى خۆراك

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌وه‌ى پێویسته‌ بیزانیت ده‌رباره‌ى به‌روارى به‌سه‌رچوونى خۆراك
مه‌ودا میدیا – هێمن عوسمان

یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیدارانه‌ى به‌هۆى به‌سه‌رچوونى ماده‌ خۆراكییه‌كان دروستده‌بێت، لیستریایه‌، ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌بێته‌ هۆى له‌ بارچوونى منداڵ و كه‌موكوڕى له‌دایكبوون و ته‌شه‌نوج و ژه‌هراویبوون.

جیل رۆبێرتیس، مامۆستاى یاریده‌ده‌رى ته‌ندروستیی جیهانی له‌ زانكۆى باشوورى فلۆریدا و زاناى مایكرۆبایلۆژى له‌بوارى په‌تای گه‌ردیله‌یی  له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌كتریا له‌ خۆراكدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و خۆراكانه‌ى ماوه‌كانیان به‌سه‌رده‌چێت و دواتر به‌كارده‌هێندرێنه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیدارن بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی له‌وانه‌ له‌ ئافره‌تانى دووگیاندا كه‌ ده‌بێته‌ هۆى له‌ بارچوون و دروستبوونى كۆرپه‌له‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كه‌مووكوڕى.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، به‌هۆى خواردنى كه‌م نه‌كوڵاو له‌وانه‌ مریشك، هه‌روه‌ها خۆراكى ماوه‌به‌سه‌رچوو نه‌خۆشى لیستریا بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان و تائێستا له‌ فلۆریدا یه‌ك كه‌س گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ رێنمایی هاوڵاتییان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى باش و ورد ئاگادارى ئه‌و خۆراكانه‌ بن كه‌ ماوه‌كانیان به‌سه‌رچووه‌، به‌ڵام  ئه‌گه‌ر باسى خورما بكه‌ین یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ئاساییه‌ و ماوه‌ى به‌سه‌رنه‌چوونیان زۆر تره‌.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان