گێتی

منداڵێك به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى ئاوى سه‌هۆڵاو گیانی له‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێك به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى ئاوى سه‌هۆڵاو گیانی له‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان

به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى ئاوى سه‌هۆڵاو له‌ كاتى ماندووبونى زۆردا، منداڵێكى 10 ساڵان له‌ وڵاتى میسر گیانیی له‌ده‌ستدا و ئه‌و هه‌واڵه‌ش بووه‌ هۆى ترس و دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیی لاى هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌.

خزمه‌تگوزارییه‌ ئه‌منییه‌كانى میسر بڵاویانكردووەته‌وه‌، راپۆرتێكیان پێگه‌یشتووه‌ كه‌باس له‌ مردنى منداڵێكى 10 ساڵان ده‌كات له‌ناوچه‌ى سێگه‌ر  له‌ پارێزگاى غه‌ربیه‌ له‌ باكوورى میسر كه‌ دواى ئه‌وه‌ى یارى كردووه‌ به‌ پایسكیل و ماندووبووه‌ ئاوى زۆر ساردى خواردۆته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ گیانیی له‌ده‌ستداوه‌.

دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكیی ده‌ركه‌وتووه‌، كاتێك منداڵه‌كه‌ یارى به‌ پایسكیله‌كه‌ى كردووه‌ به‌هۆى گه‌رما و ئاره‌قكردنه‌وه‌ و له‌ده‌ستدانى بڕێكى زۆر ئاو، هه‌ستى به‌ تونێتى زۆر كردووه‌، بۆیه‌ چوووه‌ته‌ لاى فرۆشیارێكى ئاو و بڕێك ئاوى سه‌هۆڵاوى لێ وه‌رگرتووه‌ ، دواى خواردنه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ له‌هۆش خۆى چووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر زه‌وى و پێش ئه‌وه‌ى بیبه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانیی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، منداڵه‌كه‌ دواى خواردنه‌وه‌ى ئاوه‌ سه‌هۆڵاوه‌كه‌ سوڕى خوێنى زۆر دابه‌زیوه‌ و گیانیی له‌ده‌ستداوه‌.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان