تەندروستی

پزیشكێك هۆكارى زۆربوونى شه‌قیقه‌ له‌ هاویندا ده‌خاته‌ڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشكێك هۆكارى زۆربوونى شه‌قیقه‌ له‌ هاویندا ده‌خاته‌ڕوو
مه‌ودا میدیا-  هێمن عوسمان

له‌ وه‌رزى هاویندا، تووشبووانى شه‌قیقه‌ كه‌ له‌ ئازارێكى توندى سه‌رئێشه‌ پێكهاتووه‌ ده‌ناڵێنن، پزیشكانیش هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌قیقه‌ له‌ وه‌رزى هاویندا ئاشكراده‌كه‌ن.

به‌ وته‌ى دكتۆر ئه‌لیزابێتا بۆیكۆ، پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى مێشك و ده‌مار له‌ سه‌نته‌رى پزیشكى ئه‌وروپا، هۆكاره‌كانى تووشبوون به‌ شه‌قیقه‌ له‌ وه‌رزى هاویندا  بریتین له‌ رووناكییه‌كى زۆر، راگرتنى هه‌وا و كه‌م به‌كارهێنانى شله‌مه‌نییه‌كان.

به‌وته‌ى ئه‌و پزیشكه‌ رووسیه‌، ئه‌م سێ هۆكاره‌ له‌پشت سه‌رهه‌ڵدانى شه‌قیقه‌ن واته‌ ئازارى تووندى سه‌رئێشه‌ له‌ وه‌رزى هاویندا، بۆیه‌ ئامۆژگارى هاوڵاتییان ده‌كات به‌كارهێنانى چاویله‌كه‌ى دژ به‌خۆر یارمه‌تیت ده‌دات له‌ نه‌هێشتنى نیشانه‌كانى ئازارى سه‌رئێشه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، دواى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ ساڵى 2021 له‌باره‌ى شه‌قیقه‌ بۆى ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خۆردا بمێنیته‌وه‌ ئه‌گه‌رى توشبوون به‌ شه‌قیقه‌ زیاتره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر سێبه‌رى دارێكدابیت ئه‌وا مه‌ترسیت له‌سه‌ر نییه‌.

له‌كۆتایشدا ئامۆژگارى هاوڵاتییانده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروست باش بن و به‌دووربن له‌ شه‌قیقه‌ رێژه‌یه‌كى زۆر شله‌مه‌نیی و ئاو بخۆن له‌وه‌رزى هاویندا.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان