تەندروستی
روونكردنەوە لەسەر ئێر دۆكتۆر دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دەرمانێك لەشێوەی كارتی سەرسنگ بڵاوكرایەوە بەناوی ئێر دۆكتۆر(Air Doctor) گوایە رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا دەكات، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوەی لەسەر دەدات و دەڵێت هیچ بنەمایەكی پزیشكی نییە.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو دەرمانەی بڵاوبووەتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی پاراستن و رێگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئێر دۆكتۆر) بەدواداچوونمان بۆ كردووە هیچ بنەمایەكی زانستی و پزیشكی نییە و لە لایەن سەنتەرەكانی توێژینەوە و كۆمپانیاكانی دەرمان هیچ بڕوانامەیەكی نییە".
ئاماژەی بەوەشكرد "دەرمانەكە لە لایەن حكومەتی وڵاتی یابانەوە پەسەندكراوە بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە كە ئەو دەرمانە دژی هەر ڤایرۆسێك بێت و هاوڵاتی بپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆسەكان".
محەمەد قادر وتیشی "دەرمانەكە لەشێوەی كارتێكە و جۆرێك لە گازی ئۆكسیدی كلۆراتی تێدایە و لە شوێنێكی داخراو هەڵدەواسرێت و ئەو گازەی تێدا بڵاودەبێتەوە، گوایە بەهۆیەوە ڤایرۆس و بەكتریا لەناو دەبات بەڵام پشتڕاست نەكراوەتەوە".
باسی لەوەشكرد "ئەو زانیارییانەی لەسەری بڵاوكراوەتەوە هیچ پشتڕاست نەبوەتەوە و زانیاریشمان هەیە لەناوخۆی هەرێم ئەو دەرمانە هەیە".