گێتی

هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی توندی کۆرۆنا دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی توندی کۆرۆنا دەدرێت
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان

به‌رپرسێكى ته‌ندروستیی ئه‌وروپى هۆشداریده‌دات لە هاتنى شه‌پۆلێكى به‌هێزی كۆرۆنا له‌ وه‌رزى پایزدا و داوا له‌سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كات له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌كارى و خۆپارێزییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و شه‌پۆله‌ تونده‌ى كۆرۆنا بكه‌ن.

كۆمیسیارێکی ئه‌وروپى بۆ ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى خۆراك داوا له‌ وڵاتانی یه‌كێتیى ئه‌وروپا و جیهان ده‌كات، له‌ ئێستاوه‌ رێكاره‌كانى خۆپارێزى بگرنه‌به‌ر بۆ هاتنى شه‌پۆلێكى به‌هێزى كۆڤید 19 له‌ وه‌رزى پایزدا.

ستێلا كیریاكیدێس، كۆمیسیارى ئه‌وروپى بۆ ته‌ندروستی، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ى ته‌مموزى 2022 به‌ رادیۆى قوبرسى راگه‌یاندووه‌: به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستاوه‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ زۆرێك له‌ وڵاتاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ وه‌رزى پایزدا رێژه‌كه‌ ده‌گاته‌ قۆناغێكى مه‌ترسیدار.

وتیشى: "له‌ دوو مانگى رابردوودا ئه‌وان وه‌ك به‌رپرسێكى ته‌ندروستی ئاماده‌كارییانكردووه‌ بۆ هه‌ردوو وه‌رزى پایز و زستان، ژماره‌ى ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌كانیان زیادكردووه‌، ده‌بێت ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌سه‌ر و 60 ساڵه‌وه‌یه‌ زووتر ڤاكسین وه‌ربگرن.

ستێلا كیریاكیدێس ده‌ڵێت: ده‌بێت له‌م دوو مانگه‌دا سیسته‌مى ته‌ندروستی ئاماده‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌پۆلى توندى كۆرۆنا له‌ وه‌رزى پایزدا.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان