تەندروستی
چی دەزانیت لەبارەی هەوکردنی جومگەکان؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا ته‌ندروستى- هێمن عوسمان
هه‌وكردنى جومگه‌كان له‌ئێستادا بووەته دیارده و زۆرێك له هاوڵاتییان به‌ده‌ست ئازارى ئه‌ژنۆكانیان ده‌ناڵێنن، جومگه‌كانى ئه‌ژنۆ به جومگه‌ى هێنجه ناوده‌برێن، زۆركات ئازار و هه‌ڵئاوسان دروستده‌كات و ده‌بێته هۆى له‌قاچ خستنى كه‌سى تووشبوو.
پزیشكه جیهانییه‌كان له‌باره‌ى ئازارى جومگه‌ى ئه‌ژنۆكان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن كه ئازارى جومگه‌ى ئه‌ژنۆكان زیاد ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌كه‌سانى به‌ته‌مه‌ندا، هه‌روه‌ها وه‌رزشكارانیش زۆركات له ئه‌ژنۆكانیاندا تووشى ئازارى زۆرده‌بنه‌وه.
پزیشكه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ندێك ئازار له‌كاتى رۆیشتن به‌پێ دروست ده‌بێت، به‌شێك ئازارى دیكه‌ش له‌كاتى سه‌رما و به‌ریه‌ككه‌وتندا له ئه‌ژنۆكاندا ده‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها هه‌ڵئاوسان، ره‌قبوون، نه‌مانى ماده‌ى لینج له‌نێوان به‌سته‌ره‌كاندا ده‌بنه هۆى ئازارى ئه‌ژنۆ.
له‌لایه‌كى دیكه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، زۆرجار گه‌رمبوون و سووربوونه‌وه‌ى سه‌ر جومگه‌كان نیشانه‌كانى هه‌وككردنى جومگه‌كانن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نیشانه‌كانى هه‌وككردنى جومگه به‌تێپه‌ڕبوونى كات خراپتر ده‌بن.
پزیشكه‌كان ئامۆژگارى ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه ئازارى ئه‌ژنۆیان بۆ دروست ده‌بێت سه‌ردانى پزیشك بكه‌ن و رێنمایی و چاره‌سه‌رى پێویست وه‌ربگرن تا نیشانه‌كانى هه‌وككردنى جومگه‌كان زیاتر نه‌بن.
ر. ئ