تەندروستی

ئایا برسیبوون هه‌ستێكى راسته‌قینه‌یه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا برسیبوون هه‌ستێكى راسته‌قینه‌یه‌؟
مه‌ودا ته‌ندروستى- هێمن عوسمان

زانایانى ئه‌وروپا به‌ڵگه‌ى نوێیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ كه‌ پشتگیری له‌ په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌كه‌ن، له‌نێوان هه‌ستكردن به‌ برسێتى و هه‌ست و سۆزه‌ نه‌رێنییه‌كان، ئه‌م توێژه‌رانه‌ ته‌كنه‌لۆژیای مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانیان به‌كارهێناوه‌ بۆ یارمه‌تیدانیی گرتنى هه‌ستی برسێتى و بارى سۆزدارى خه‌ڵك، هه‌روه‌ها ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ى كه‌ مرۆڤه‌كان هه‌ست به‌ برسێتى ده‌كه‌ن ده‌توانێت كاریگه‌رییه‌كى بێ ئاگایانه‌ له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز و ره‌فتاره‌كان دروست بكه‌ن.

له‌ ساڵى 1918 زاراوه‌ى " هه‌نگرى" بۆ وه‌رسفكردنى توڕه‌بوون به‌هۆى برسێتیه‌وه‌ داڕێژراوه‌، به‌ڵگه‌نامه‌ى كلینیكیه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ برسێتى ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز و ره‌فتارى مرۆڤ دروست بكات.
توێژینه‌وه‌یه‌ك " برسێتى و هه‌سته‌كان كارلێك ده‌كه‌ن"

توێژینه‌وه‌یه‌كى رۆمانسیی كه‌له‌لایه‌ن زانایانى به‌ریتانیا ونه‌مسا سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تى كارلێكى برسێتى و هه‌سته‌كان ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌ماى رۆژانه‌، ئه‌نجامه‌كانیان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن ره‌نگه‌ به‌ڕاستى برسێتى په‌یوه‌ندییه‌كى نزیك به‌ هه‌ستى توڕه‌یی هه‌بێت.

له‌ زانكۆى كامبریج، ئه‌نجیلیا رۆسیكین، مامۆستاى ده‌روونناسى و نووسه‌رى سه‌ره‌كى له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیرن سوامى له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێت، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه‌ له‌برى تاقیگه‌ له‌ شوێنى رۆژانه‌ى خه‌ڵك ئه‌نجام بدرێت، دكتۆر سوامی و هاوكاره‌كانى 121 كه‌سی گه‌وره‌یان وه‌رگرتووه‌، هه‌روه‌ها 64 كه‌سى دیكه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 60  ساڵیدایه‌، ژنان له‌سه‌دا 81ى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌یان پێكهێناوه‌، توێژه‌ران شێوازى نمونه‌گرتنى ئه‌زموونیان به‌كارهێناوه‌، كه‌ وایكردووه‌ به‌شداران رۆژانه‌ پێنج جار و بۆ ماوه‌ى 21 رۆژ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى دیاریكراون جێ به‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ تۆماركردنى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كانى برسێتى و خۆشگوزه‌رانى و سۆزدارى بوو.
پزیشكێك" برسێتى به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكی نابێته‌ هۆى هه‌ست و سۆزى نه‌رێنیی

دكتۆر سوامى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئێمه‌ نیشانده‌رى فیزیۆلۆژیی برسێتیمان پێوانه‌ نه‌كردووه‌، واته‌ چۆن به‌شداربووان به‌شێوه‌یه‌كى بابه‌تیی ئاستى برسێتیی خۆیان دیاریده‌كه‌ن، به‌شداربووانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ورده‌كارییه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و نه‌ته‌وه‌ و ره‌گه‌ز و كێش و باڵا و خوێندن به‌وردى نوسییوه‌ تا ئاستى هۆشییارى هه‌مووان بزاندرێت، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنى توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى كه‌سایه‌تى تاك ده‌ریده‌خات كه‌ برسێتى ده‌توانێت به‌ ئاسانیی بگۆڕێت و كۆنترۆڵ بكرێت.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، برسێتى په‌یوه‌ندى به‌ له‌سه‌دا 56 ى توڕه‌ییه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌سه‌دا 44 برسێتى په‌یوه‌ندی به‌توڕه‌ییه‌وه‌ نه‌بووه‌، ئه‌م داتایانه‌ش پشتى به‌ستووه‌ به‌ برسێتى رۆژانه‌ و تێكڕاى به‌شداربووان له‌ماوه‌ى سێ هه‌فته‌دا.

زانایان پێیان وایه‌، ره‌نگه‌ برسێتیی به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكیی نه‌بێته‌ هۆی هه‌ست و سۆزى نه‌رێنیی، دكتۆر سوامیی هیواده‌خوازێت كه‌ هۆشیارى زیاتر له‌ برسیبوون ده‌توانێت ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ كه‌م بكاته‌وه‌ كه‌ برسێتى ببێته‌ هۆى هه‌ست و سۆز و ره‌فتارى نه‌رێنى له‌تاكه‌كاندا.

زانایان پێیان وایه‌، زۆركات بێزاریی و توڕه‌بوون له‌ ئاكامى هه‌ستى برسێتیه‌وه‌ دروستده‌بێت،كاتێك كه‌سێك هه‌ست به‌ برسییه‌تى ده‌كات له‌ناوخێزاندا ئاژاوه‌ دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى برسێتى هه‌ستێكى راسته‌قینه‌یه‌ له‌ ئاكامى ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌روونى و فیسۆلۆژییانه‌ى رووبه‌ڕووى كه‌سى برسیی ده‌بێته‌وه‌.

 
س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان