عیراقی

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت کۆبووەوە کە محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆکایەتی دەکات، بەڵام کۆبوونەوەکە دوخرا بۆ کاتێکی دیکە.

تەها حمد ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عیراق لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە مەودا میدیای راگەیاند "دواخستنی کۆبوونەوەکە پەیوەندی بە ململانێی نێوان لایەنەکان هەیە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێک لە سوننە و شیعەکان و کوردەکان ناڕازین لەم کابینە نوێیە، هەروەها هەوڵدەدرێت رێکەوتنێکی نیشتیمانیی دورسبکرێت لە نێوان هەموو پێکهاتەکان بۆ پێکهێنانی ئەم کابینە".

ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە کاتی دواخستنی کۆبوونەوەکە وتی "کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی شەممە دواخراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان