تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەڵوژە بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەڵوژە بۆ تەندروستی
مەودا میدیا-

هەڵوژە یەکێکە لەو میوە هاوینەییەکان و خواستێکی زۆری لەسەرە و تامێکی خۆشی هەیە، جگە لەوە چەندین سوودی گرنگی بۆ جەستە هەیە، لەوانە:

- پڕاوپڕە لە مەوادی بەسوود: هەڵوژە جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ریشاڵ، زیاتر لە 15 جۆر ڤیتامین و مەوادی کانگەیی تێدایە.

- قەبزی لەناو دەبات: هەڵوژە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ریشاڵ کە مادەیەکی کاریگەرە بۆ تەندروستیی کۆئەندامی هەرس و چالاکیی ریخۆڵەکان، پێکهاتەی هەڵوژە هەروەها مادەیەکی تێدایە بە ناوی "سۆربیتۆل" کە تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی ریشاڵە.

- پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت: هەڵوژە دەوڵەمەندە بەو ئەنتی‌ئۆکسیدەنتانەی کە ورووژانەکانی جەستە کەم دەکەنەوە و خانەکان لە بەرانبەر مەترسیی رادیکاڵە ئازادەکاندا دەپارێزن. ئەنتی‌‌ئۆکسیدەنتی ناو پێکهاتەی هەڵوژە هەروەها کاریگەرە لەسەر تەندروستیی ئێسک، کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە.

- شەکری خوێن کەم دەکاتەوە: هەڵوژە سەرەڕای ئەوەی کاربۆهیدراتی زۆرە، بەڵام شەکری خوێن بەرز ناکاتەوە، هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی "ئادینۆپکتین"ـە. ئەم هۆرمۆنە رادەی وەرگرتنی کاربۆهیدرات لەلایەن جەستەوە کەم دەکاتەوە.

- بە ئاسانی تێکەڵ بە سیستمی خواردنەکانتان دەبێت: ئێوە دەتوانن لەم میوە بەتامە بۆ دروستکردنی سمۆتی، زەلاتە و خۆراکەکانی دیکە بەکار بێنن. هەروەها دەتوانن هەڵوژە بکوڵێنن و پاش جیاکردنەوەی پێست و ناوکەکەی، ئاوەکەی بخۆنەوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن