تەندروستی

بۆ دابه‌زاندنى كێشت پێویست ناكات واز له‌ خواردنى برنج بهێنیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ دابه‌زاندنى كێشت پێویست ناكات واز له‌ خواردنى برنج بهێنیت
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان

برنج یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ناوبانگه‌ به‌وه‌ى رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ زیادبوونى كێشى مرۆڤدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆى ئاوسانى گه‌ده‌، بۆیە له‌مه‌ودوا پێویست ناكات واز له‌خواردنى برنج بهێنیت بۆ ئه‌وه‌ى كێشت زیادنه‌كات.

پزیشكان و پسپۆڕان ئاشكرایانكردووه‌، برنج خواردنێكى سه‌ره‌كیه‌ و زیاتر له‌ 100 وڵات ژه‌مى هاوڵاتییانه‌، به‌ڵام برنجى قاوه‌یی له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت وه‌ك جێگره‌وه‌ى برنجى سپیی به‌كاربهێندرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى كێشت زیادبكات.

برنجى قاوه‌یی به‌ یه‌كێك له‌ دانه‌وێڵه‌ ته‌واوه‌كان پۆلێن ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى بڕانی ریشاڵى و ئه‌ندۆسپێرمى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ كاربۆهیدرات له‌خۆده‌گرێت.

برنج به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ نزیكه‌ى 200 كالۆرى له‌كوپێكدا  تێدایه‌، هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 44 گرام كاربۆهیدراتى تێدایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشكان ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌بێ برنج ناتوانن ژه‌مه‌كان به‌ڕێبكه‌ن، ده‌توانن له‌ برى برنجى سپی برنجى قاوه‌یی بخۆن، ئه‌م برنجه‌ هه‌رچه‌نده‌ كاربۆهیدراتى زۆرى تێدابێت، به‌ڵاَم كێش زیاد ناكات و رۆڵى سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ دابه‌زاندنى كێش.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان