تەندروستی

خواردنەوە باش و خراپەکان بۆ نەخۆشانی شەکرە چین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنەوە باش و خراپەکان بۆ نەخۆشانی شەکرە چین؟
مەودا میدیا- هێمن عوسمان

نه‌خۆشيى شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ باو و مه‌ترسییه‌كان كه‌ ساڵانه‌ ژماره‌ى تووشبووان روو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن، له‌م نێوه‌نده‌شدا نه‌خۆش ده‌بێت ئاگاداربێت هه‌موو شتێك نه‌خوات، دیارترین ئه‌و خواردنه‌وانه‌ى كه‌ گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشانی شه‌كره‌ بیخۆن چین.

نه‌خۆشيى شه‌كره‌، نه‌خۆشییه‌كى درێژخایه‌نه‌، كاتێك رووده‌دات كه‌ په‌نكریاس نه‌توانێت به‌شى پێویست ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م بهێنێت یان جه‌سته‌ى مرۆڤ نه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر ئه‌و ئه‌نسۆلینه‌ى به‌رهه‌مى ده‌هێنێت به‌كارى بهێنێت، ئه‌نسۆلین هۆرمۆنێكه‌ كه‌ كۆنترۆڵى ئاستى شه‌كر له‌ خوێندا ده‌كات.

زیادبوونى گڵوكۆز له‌ خوێندا، كه‌ به‌ به‌رزى ئاستى شه‌كرى خوێنیش ناسراوه‌، ده‌رئه‌نجامێكى باوى كه‌موكوڕییه‌ له‌ كۆنتڕۆڵكردنى شه‌كرى خوێندا، به‌ تێپه‌ڕبوونى كات ده‌بێته‌ هۆى زیانێكى گه‌وره‌ له‌ ده‌مار و خوێنبه‌ره‌كانى مرۆڤدا.

پزیشكان و پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستی، باشترین ئه‌و خواردنه‌وانه‌ پێشكه‌شى نه‌خۆشانى شه‌كره‌ ده‌كه‌ن كه‌ گونجاوه‌ بۆ خواردنەوە و مه‌ترسى له‌سه‌ر تووشبووى نه‌خۆشێكى شه‌كره‌ نییه‌، ئەوانیش:

- قاوه‌، به‌پێى راپۆرتێكى ته‌ندروستی كه‌ ساڵى 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ ره‌نگه‌ یارمه‌تیده‌ربێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى و تووشبوون به‌ نه‌خۆشيى شه‌كره‌ له‌جۆرى دوو له‌رێگه‌ى باشتركردنى رێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا.

بە گشتی قاوە بۆ نەخۆشانيی شەکرە گونجاوە، بەڵام نابێت شەکری تێبکرێت، هەروەها لەکاتی زیادکردنيی شیر یان کرێمدا ئاگاداربە، چونکە ئەمە کالۆری بۆ قاوە زیاد دەکات و لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئاستی شەکری خوێن هەبێت.

نابێت لە رێنماییەکانی کافاین تێپەڕێنرێت، بۆ ئەو کەسانەی کە تەندروستییان باشە، نابێت بڕی کافاین لە 200 میلیگرام زیاتر بێت لە کوپێکدا، هەروەها بە درێژایی ڕۆژ 400 کافايین بێت، ئاسترید نه‌هلیگ ، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە پەیمانگای تەندروستی و توێژینەوەی پزیشکی فەرەنسی، لەڕاپۆرتێک کە لەلایەن ڕۆژنامەی "لێ فیگارۆ" بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت "بە تایبەتی نابێت خواردنەوە لە یەک کاتدا لە نێوان یەک بۆ یەک و نیو کوپ قاوە زیاتر بێت، هەروەها نابێت بە درێژایی ڕۆژ لە نێوان 4 بۆ 5 کوپ زیاتر بێت".

- چا، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌، كه‌ چاى سه‌وز كاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌ندروستيى گشتی مرۆڤ هه‌یه‌، ساڵى 2021 توێژینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ به‌ به‌شدارى نیو ملیۆن كه‌س ئه‌نجامدرا، پێشنیازى ئه‌وه‌ ده‌كات چاى سه‌وز رۆژانه‌ بخورێته‌وه‌، مه‌ترسى تووشبوون به‌ جۆرى دووه‌مى شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، هەردوو چای ڕەش و سەوز بۆ نەخۆشانی شەکرە گونجاون، بەڵام نابێت شەکری تێبکرێت.

- شەربەت، شەربەتەکە دەوڵەمەندە بە شەکر، خواردنەوەی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکريى خوێن، هەربۆیە بۆ نەخۆشانيی شەکرە گونجاو نییە و ده‌بێت دووربكه‌ونه‌وه‌، لەوانەیە شەربەتی بێ شەکر و شیرینکراوی دەستکرد هەبێت، لەو حاڵەتەدا دەتوانرێت بخورێتەوە، به‌ڵام نابێت زیاده‌ڕۆى تێدا بكرێت

- خواردنەوە گازییەکان، خواردنەوە گازییەکان شەکری تێدایە، بۆیە بۆ نەخۆشانی شەکرە گونجاو نین, زیادەڕەوی لە خواردنی ددانەکان مەترسی لەسەر ددانەکان دروستدەکات و لەوانەیە زیانیان پێ بگات, هەروەها خواردنەوە گازییەکانی رێجیم هەیە، بەڵام نابێت بەفیڕۆ بدرێت، بەتایبەتی کە هیچ ڤیتامین و کانزایەکی بەسوود بۆ جەستە دابین ناکات

چ خواردنەوەیەک گونجاوە بۆ نەخۆشێکی شەکرە؟

کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی پێشنیاری خواردنەوە سفر کالۆریيەکان یان کەم کالۆری دەکات بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.

ئەو خواردنەوانەی گونجاون بۆ نەخۆشانی شەکرە: 

- ئاو، باشترین خواردنەوەیه‌ بۆ نەخۆشێکی شەکرە، ئاو باشترین خواردنەوەیە بۆ نەخۆشێکی شەکرە و بۆ هەموو کەسێک بەبێ جیاوازی. ئاو ئاستی شەکری خوێن بەرز ناکاتەوە، هەروەها شێداری بە لەش دەبەخشێت.

- چای گیایی وەک بابۆنی و هیبیسکوس و زەنجەفیل و چای نەعنا هەموویان بژاردەیەکی نایابن بۆ نەخۆشانی شەکرە، بە مەرجێک شەکریان بۆ زیاد نەکرێت.

- شیری که‌م چه‌وری، شیر ڤیتامین و کانزا گرنگەکانی تێدایە، بەڵام کاربۆهیدرات بۆ خۆراکەکەت زیاد دەکات. هەمیشە شیری بێ شیرین، کەم چەوری یان بێ چەوری هەڵبژێرە. ناتوانێت لە 2 بۆ 3 کوپ زیاتر لە رۆژێکدا بخواته‌وه‌

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە