تەندروستی

وەرزشکردن لە بەیانیاندا بۆ تەندروستی بەسوودە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرزشکردن لە بەیانیاندا بۆ تەندروستی بەسوودە
مەودا میدیا-

ماڵپەڕی سەیدەتی لە پەڕەی تەندروستیدا بڵاویکردەوە وەرزشکردن لە هەر کاتێکدا سوودی تایبەتی خۆی هەیە و دەبێتە هۆی سووتانی چەوری جەستە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، ئەگەر بەیانیان پێش نان خواردن وەرزشبکەیت، لە 20% چەوری جەستەت دەستوێت، لەکاتێکدا پێویستە  لەگەڵیدا بڕێکی زۆر لە ئاو یاخود شەربەتی سروشتی بخوێتەوە بۆ ئەوەی تووشی گێژبوون نەبیت.

هەروەها وەرزشکردن لە دوای نیوەڕۆدا، ماسولکەکانی جەستە بەهێز دەکات و دەردراوە ئەنزمیمییەکان چالاک دەکات و لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن رێکدەخاتەوە و چەوریی جەستەش دەتوێنێتەوە.

هاوکات، وەرزشکردن لەشەودا وات لێدەکات خەوێکی باشت هەبێت بەبەراورد بەوانەی لە بەیانیاندا وەرزشدەکەن، بەمەش وا لە جەستە دەکات زیاتر ئۆکسجین وەررێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan