وەرزش

نیمار بەڕێوەبەری یانەکەی سەرسام دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیمار بەڕێوەبەری یانەکەی سەرسام دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

نەیمار ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی پاریس سان جێرماین پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ ئیدارەی یانەکەی سەرسام کرد.

هەرچەندە لەم هاوینەدا پاریس دەیهەوێت جێگەی نەیمار بگرێتەوە، بەڵام ئەستێرەی بەرازیلی دەیهەوێت بمێنێتەوەو بەنیازە لەگەڵ راهێنەری نوێ کریستۆف گالتیردا خۆی بسەلمێنێت.

رۆژنامەی لیکیب رونیکردەوە کە لەگەڵ لویس کامپۆس راوێژکاری وەرزشی سەینت جێرماین لە سەرەتای هاوینەوە پلانەکەی بریتی بوو لە گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی بایرن میونشن.

هەمان رۆژنامە ئاماژەی بەوەداوە: کە رۆشتنی لیڤاندۆڤسکی بۆ بەرشلۆنە لەگەڵ بەرزبونەوەی مووچەی نەیمار زیاتر مانەوەی بۆ ئەو یاریزانەی لە پاریس سانجێرمان مسۆگەرتر کرد.

جگە لەوەش رۆژنامەکە دەڵێت: کە نەیمار لەم هاوینەدا جیاواز دیاربوو و لە دۆخێکی چڕدا لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ و مۆندیالدا هەڵسوکەوتی گۆڕی و لە گەشتی بەرزکردنەوەی ئاسیادا بەشداری کرد و بەشێک لە کێشی لەدەستدا و بە شێوەیەکی دیاری یاری دۆستانەی ئەنجامدا.
 



Qaiwan
Qaiwan