تەندروستی

توێژینەوەیەک: میوەیەک 35% رێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


توێژینەوەیەک: میوەیەک 35% رێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت
مەودا میدیا- هێمن عوسمان

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریخستووە، شەربەتی بلوبێری رێژەی شەکری خوێن بە رێژەی نزیکەی 35% دادەبەزێنێت، ئەمەش رێگری دەکات لە دروستبوونی ئاڵۆزییە مەترسیدارەکان لە نەخۆشانی شەکرەدا.

توێژینەوەکە لەلایەن گۆڤاری نێودەوڵەتیی قەڵەوی لە کەنەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم شەربەتە ئاستی شەکر لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەکرە پلە دوو دادەبەزێنێت، کە لە ئەنجامی کەموکووڕییەک لە شێوازی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لە جەستەدا دروست دەبێت.

روونیشكردووەتەوە، رۆڵی سەرەكی ئەنسۆلین رێكخستنی شەكری خوێنە، هەروەها لە نەبوونی دەرمانی گونجاودا شەكری خوێن دەتوانێت بەرزبێتەوە بۆ ئاستێكی مەترسیدار.

 بەپێی رۆژنامەی «دەیلی ئێكسپرێس»ی بەریتانی، باسی لەوەکردووە، توێژینەوەکە ژمارەیەک مادەی خۆراکی دەستنیشانکردووە کە دەتوانن ئاستی شەکری خوێن دابەزێنن، لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەیەک لەسەر مشکەکان ئەنجامدراوە کە ئاوی بلوبێری تێدایە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان