تەندروستی
ئایا گێزەر توانای بینینی چاو بەهێزدەكات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دكتۆر مارگرێتا ئەرزومانیان، شارەزای بواری خۆراك لە رووسیا رایدەگەیەنێت گێزەر توانای گێڕانەوەی بینینی بەهێزی بۆ چاو نییە و ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردووەتەوە كە پێشتر لەو بارەیەوە وتراون.
دكتۆر مارگرێتا ئەرزومانیان، شارەزای بواری خۆراك لە رووسیا رایدەگەیەنێت گێزەر توانای گێڕانەوەی بینینی بەهێزی بۆ چاو نییە و ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردووەتەوە كە پێشتر لەو بارەیەوە وتراون.
ئەو شارەزایەی بواری خۆراك لە رووسیا قسەی بۆ رادیۆ سپۆتینگ كردووە و وتوویەتی "خواردنی بڕێكی زۆر لە گێزەر لەپێناو بەهێزكردنەوەی توانای بینینی چاو سوودی نییە، هەروەها بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆ بڵاوانەی پێشتر لەبارەی سوودەكانی گێزرە بۆ بەهێزكردنی توانای بینینی چاو دەوتران، گێزەر هیچی تایبەتمەندییەكی لەو جۆرەی تێدا نییە".
"پێشتر بۆچوونێك هەبوو كە گێزەر و ترێ یارمەتی باشتر بینین و چارەسەركردنی كێشەی بینین لە چاودا دەدەن، بەڵام ئەوە راست نییە، چونكە ئەگەر چاو بێهێز بوو ئەوا هیچ خۆراكێك نییە چارەسەری بكات"، مارگرێتا ئەرزومانیان، شارەزای بواری خۆراك لە رووسیا وای وت.
ئاماژەی بەوەشكردووە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە توانای بینینی چاوت بكەی، ئەوا پێویستە پەیڕەو لە سیستمێكی خۆراكی گونجاو بكەی كە هەموو جۆرە ڤیتامین و كانزایەكی پێویستی تێدابێت.
ئەو پسپۆڕی خۆراكە دەڵێت "سیستمی خواردنەكە پێویستە ترشی ئۆمیگا 3 و زنك و ڤیتامینەكانی A , B , C , D , E لەخۆبگرێت، بۆ ئەوەی پێكەوە توانای بینینی چاو بپارێزن".
ئەو پسپۆڕی خۆراكە دەڵێت "سیستمی خواردنەكە پێویستە ترشی ئۆمیگا 3 و زنك و ڤیتامینەكانی A , B , C , D , E لەخۆبگرێت، بۆ ئەوەی پێكەوە توانای بینینی چاو بپارێزن".
روونیشیكردووەتەوە "ئۆمیگا 3 لە ماسی، لیۆتین لە سەوزەمەنی و زنك لە پاقلەمەنییەكاندا هەن، بەو شێوەیە سیستمێكی خواردنی هاوسەنگ دەبێتە هۆی بەهێزكردنی توانای چاو".
س.ر
س.ر