تەندروستی

حەوت رێگە بۆ زیادبوونی هۆڕمۆنی دڵخۆشی

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت رێگە بۆ زیادبوونی هۆڕمۆنی دڵخۆشی
مەودا میدیا- پرژە عەتا

هۆرمۆنی دڵخۆشی کاریگەری هەیە لەسەر باردۆخی کەسەکان و هەوڵدان بۆ سەرکەوتن لە ژیانیاندا و زاڵبوون بەسەر خەمەکاندا، توێژەرانی پەیمانگای کاردۆزۆ لە بەرازیل دەریانخستووە، بەدەیان هۆڕمۆن بەرپرسن لە دڵخۆشی و باشترکردنی خانە دەمارەکان، بەڵام لە هەموویان گرنگتر هۆڕمۆنی سیرۆتۆنینە کە کاردەکات بۆ باشترکردنی میزاج، توێژەرانیش بۆ زیادکردنی ئەمجۆرە هۆڕمۆنە بە شێوەیەکی سروشتی و بەبێ بەکارهێنانی دەرمان ئاماژە بە کۆمەڵێک رێگە دەکەن ئەوانیش:

1- ئەنجامدانی وەرزش، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکان پەیوەندییەکی تووند هەیە لە نێوان وەرزش و ئاستی زیادبوونی هۆڕمۆنی دڵخۆشی، دیارترینی ئەو وەرزشانەش مەلەکردن و بە پیادە رۆشتنە.

2- ئەنجامدانی یۆگا، یۆگا دەروون ئارامدەکاتەوە و لە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بەدووردەبیت، لە ناخەوە هەست بە ئارامی و ئاشتی دەکەیت، رێژەی دەردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی زیاتر دەکات.

3- خۆدانە بەر تیشکی خۆر، رۆژانە خۆدانە بەر تیشکی خۆر بۆ ماوەی سێ خولەک کاتی بایۆلۆجی جەستە رێکدەخات و فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە.

4- خواردنی شیرینی, ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە شەکر، هانی مێشک دەدەن هۆڕمۆنی سیرۆتۆن زیاتر دەربدرێت، یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی خەمۆکی و هەست بە دڵنیایی و متمانەی زیاتر دەکەیت، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیان نەکرێت.

5-خواردنی ئۆمێگا 3، یەکێکە لەو ترشە چەورییانەی کە لەماسی و چەرەسات و میوە وشککراوەکاندا هەیە، رێژەی دەردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی لە جەستەدا زیاتر دەکات.

6- مەساجکردن"شێلان"، لەکاتی توڕەیی و هەستکردن بە نائارامی دەروونی ناوچەوان و شان و مل و هەردوولای چاو بشێلرێت، گرژیی دەروونی کەمدەکاتەوە.

7- بیرکردنەوەی ئەرێنی، بیرەوەرییە نەرێنییەکان کاریگەری خراپ لەسەر تێکچوونی میزاج دروستدەکەن، بەڵام ئەگەر بە شێوەی ئەرێنی بیربکەیتەوە میزاج باشتر دەبێت و هۆڕمۆنی دڵخۆشی زیاتر دەکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش