کوردستانی

کۆتا وادە بۆ تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆییەکان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆتا وادە بۆ تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆییەکان دیاریکرا
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کۆتا وادەی بۆ تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆییەکان دیاریکرد، ئاماژە بەوەشدەکات لە دوای ئەو وادەیە هیچیان بۆ ناکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكەین كە تا رۆژی 2022/9/9 مامەڵەی تایبەت بە تۆماركردنی خانووە زیادەڕۆكان وەردەگیرێت، لە دوای ئەو رێكەوتەوە هیچ كارێكیان بۆ ناكرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستە خاوەن خانووە زیادەڕۆكان پەلە بكەن لە پێشكەشكردنی داواكانیان بە پارێزگای سلێمانی و كاروباری یاسایی تا بتوانین بەپێی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019ی هەمواركراو، هەروەها بەپێی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی 2021 كاری پێویستیان بۆ ئەنجامبدرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد