ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی پاقلاوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی پاقلاوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پاقلاوە یەکێکە لە شیرینه بەتامەکان، کە دەتوانرێت لەماڵەوە بەم شێوازەوە ئامادە دەکرێت.


پێداویستییەکان

نانی پاقلاوە، زەیت، گوێز، شەکر، حێلی هاڕاو، شیلەی ئامادەکراو، دەوتوانرێت لەبری گوێز فستق بەکاربهێنرێت.

چۆنیەتی ئامادەکردنی

سەرەتا سینیەک دەهێنین بە زەیت چەور دەکەین یان نانێک دادەنیین لە ناو سینیەکە دا دوای چەوریەکەینەوە پاشان نانێکی تر دائەنێین، پاشان چەوریەکەینەوە بەم شێوەیە بەردەوام ئەبین تا 18 نان دادەنین، پاشان گوێزەکە وردی دەکەین لەگەل شەکر و حێلەکە تێکەڵی دەکەین، دواتر دەیکەینە سەر نانەکان کە دامان نابو ئینجا بە هەمان شێوەی سەرەتا 10 نانی دیکە دادەنێین، دواتر دەیکەینە فڕنەوە تا ژێرەوەی دەبرژێت، دواتر دەیخەینە بەشی سەرەوەی فڕنەکە بۆ ئەوەی بەشی سەرەوەی ببرژێت، دواتر کە لە فڕنەکە دەرمان هێنا شیلە ئامادەکراوەکە دەکەین بەسەریدا، بەم شێوەیە پاقلاوەکە ئامادە دەبێت دەتوانرێت پێشکەش بکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن