کوردستانی
گوندێکی سلێمانی تاپۆدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- پرژە عەتا
گوندی توەسپی تاپۆدەکرێت و داوا لە دانیشتوانەکەی دەکرێت بەدەم مامەڵەی تاپۆکردنەوە بچن و مافیان نەفەوتێت.
بەپێی نووسراوێک کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە و واژۆی عوسمان ئەنوەر، بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆی لەسەر و تێیدا هاتووە " موختاری گوندی توەسپی ئاگاداردەکاتەوە کە هەستن بەئاگادارکردنەوە و رێنمایکردنی سەرجەم هاوڵاتییان و دانیشتوانی سنوورەکەیان بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووە بێ تاپۆکانی سنووری توەسپی".
لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەپێی یاسای ژمارە حەوتی ساڵی 2021 کە گوندەکە دەکەوێتە سنووری شارەوانییەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، وادەی پێشکەشکردنی داواکاری نۆی ئەیلولی 2022 پێش ئەو بەروارە سەردانی پاریزگا بکەن بۆ ئەوەی مافیان نەوفەوتێت.
ر. ئ