تەندروستی
لە پایزدا بە چی شێوەیەك سیستمی بەرگریی جەستەت بەهێزدەكەیت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهێزبوون یان لاوازبوونی بەرگریی جەستەی مرۆڤ پەیوەندیی بە چەندین هۆكار و شێوازی ژیانكردنەوە هەیە، بۆیە هەمیشە لەلایەن پزیشكان و شارەزایانەوە گرنگی زۆری پێدراوە و چەندین توێژینەوەیان لەبارەیەوە خستووەتەڕوو.
رادیۆی سپوتینگی رووسی لە راپۆرتێكیدا بۆچوونی شارەزایەكی وەرگرتووە لەبارەی ئەوەی مرۆڤ چۆن دەتوانێت لە وەرزی پاییزدا، سیستمی بەرگریی جەستەی بەهێزبكات، چونكە وەرزی پاییز مەترسیدارترین وەرزە بۆ سیستمی بەرگریی جەستە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و نەخۆشییەكانی دیكەشەوە.
ئەو شارەزا رووسییە لەبارەی بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی جەستەوە دەڵێت "بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی جەستە لە كەسێكی پێگەیشتوودا لە سەرەتای وەرزی پاییزدا پەیوەندیی بە ئاستی ئاسوودەیی كەسەكەوە هەیە. پێویستە كەسەكە بەشێوەیەكی باش ئاسوودەبووبێت و پشووی وەرگرتبێت بەشێوەیەكی رێكوپێك نەك هەڕەمەكی كە دەبێتە هۆی دروستبوونی فشار لەسەری".
ئەو پسپۆڕە زیاتر مەترسییەكانی فشاری روونكردووەتەوە و وتویەتی "فشار لەسەر مرۆڤ هۆكاری تووشبوونە بە هەموو نەخۆشییەكان، چونكە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنەكانی فشار لە جەستەدا و ئەوەش توانای بەرگریی جەستە لاوازدەكات و یارمەتیدەر دەبێت بۆ تووشبوونی كەسەكە بە نەخۆشیی درێژخایەن، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر مرۆڤ ئاسوودە بێت و فشاری جەستەیی لەسەر نەبێت، ئەوا ئاستی هۆرمۆنەكانی فشار دادەبەزێت و توانای بەرگریی جەستەش باشتر دەبێت".
لەلایەكی دیكەوە ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو كەسانەی دەبنە خاوەن سیستمێكی بەرگریی جەستە ئەو كەسانەن لە وەرزی هاویندا تووشی ئەو نەخۆشیانە نابن كە پێیان دەوترێت پەتاكان.
باسی لە هۆكاری دووەمی بەهێزكردنی بەرگریی سیستمی بەرگریی جەستە كردووە و وتوویەتی "ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشییە گوێزراوەكانی گەدە و ریخۆڵە نابن كە لە هاویندا پەیدادەبن یان ژەهراویبوونی خواردن، ئەوا ئەو كەسە دەبێتە خاوەن سیستمێكی بەرگریی جەستەی بەهێز، چونكە توانای رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكانی زیاترە".
س.ر