تەندروستی

ئەگەر پەڵەی سپی لەسەر نینۆکت هەیە دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر پەڵەی سپی لەسەر نینۆکت هەیە دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت
مەودا میدیا-

دەركەوتنی پەڵەی سپی لەسەر نینۆكەكان یەكێكە لە حاڵەتە بڵاوەكان و لای زۆر كەس دروست دەبێت، پسپۆڕانی تەندروستیش دەڵێن، دەركەوتنی چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانە كێشەی جوانكاری یاخود كەمی ڤیتامین، بەڵام لەئێستادا باس لەوە دەكرێت، ئەگەر هەیە پەڵەكە نیشانەی نەخۆشییەكی مەترسیدار بێت.

ماڵپەڕی  The Healthy  پزیشكی لە زاری چەند پسپۆڕێكەوە باسی لەوەكردووە، زۆرینەی پەڵەكان بەشێوەیەكی ئاسان كاتێك دروست دەبن كە زەبرێك بەر نینۆك دەكەوێت، بۆ ئەوەش پەڵەكە ماوەیەكی پێویستە تا ون دەبێت، بەڵام دروستبوونی ئەو جۆرەی نیشانەی نەخۆشی مەترسیدارە، ئەگەرێكی زۆر كەمە.

سۆنیتا بۆسینا پزیشكێكی پسپۆڕی ئەمەریكییە و ئاماژە بەوە دەكات، گەشەی نینۆك بەپێی وەرزی و كەشوهەوا و پەلەی گەرمی دەگۆڕێت، ئەو پەڵەیەش كە دروست دەبێت لەگەڵ گەشەی نینۆكەكەدا ون دەبێت، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا نینۆك خێراتر گەشە دەكات، ئەوەش وادەكات پەڵەكە زوتر دیارنەمێنێت، بەڵام لە وەرزی هاوین و كاتی گەرما ماوەیەكی زیاتر پێدەچێت.

هۆكارێكی دیكەی دروستبوونی پەڵەی سپی كە زیاتر لە خانماندا دەبێت هەستیارییە، بەتایبەت بە بۆیەی نینۆك و ئەو مادەیەی بۆیەكەی پێ لادەبرێت، لەگەڵ بەكارنەهێنانی ئەو مادانەش هەستیارییەكە نامێنێت.

ئەو كەڕووەی تووشی پەنجەكان دەبێت، یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی دروستبوونی پەڵە لەسەر نینۆك، ئەمە زیاتر لەسەر نینۆكەكانی قاچ دروست دەبێت، ئەگەر هەیە نەخۆشییە گەشە بكات و لەسەر رووی نینۆك بڵاوبێتەوە.

هۆكارێكی بڵاوی دروستبوونی پەڵەی نینۆك نەخۆشییەكانی پێستە، بە تایبەت ئەكزیما و سەدەفی كە زۆرجار دەبنە هۆی دروستبوونی پەڵە لەسەر نینۆك.

لە حاڵەتی زۆر دەگمەندا دروستبوونی پەڵەی نینۆك هۆكاری دیكەی هەیە كە رەنگە مەترسیدار بێت وەك نەمانی بەرگری و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و سستبوونی گورچیلە.

پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن ئەگەر كەسێك پەڵەی سەر نینۆكی هەبێت و هیچ كام لەو گرفتانەی لەسەر باسكران نەیبوو، باشترە سەردانی پزیشك بكات و راوێژێك بە كەسانی پسپۆڕ بكات، بەتایبەت ئەگەر هەناسە تووندی و ئازاری سنگ و ناڕێكی لە لێدانەكانی دڵدا هەبوو.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن