عیراقی
وەزارەتی بازرگانیی عیراق پارەی گەنمی 2014 تا 2016 خەرجدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی-دا هاتووە، وەزارەتی بازرگانی عیراق پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵی 2014 تا 2016 خەرج دەکات.

دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عیراق پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی بۆ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 خستە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی ھەرێم، لەئێستادا وەزارەتی بازرگانی عیراق رەزامەندی داوە لەسەر رەوانەکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم کە بڕی 3.9 ملیار دینارە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو پارەکە رەوانە بکرێت، دوای رێکارە کارگێڕییەکان بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
شەڕی داعش و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و ئابووری لەدوای ساڵی 2014ەوە وایکرد، جوتیاران نەتوانن پارەی گەنمی ئەو ساڵانە وەربگرن.
ر. ئ