تەندروستی
کەسە نابیناکان بیناییان بۆ دەگەڕێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە وڵاتی سوید ژمارەیەک له زانایان توانیویانه چاره‌سه‌ری نابینایی چەند کەسێک بکەن، بۆ ئەو چارەسەرەش سوودیان لە پێستی بەراز وەرگرتووە.
به‌پێی هەواڵێکی رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ریتانی، لە وڵاتی سوید ژمارەیەک له زانایان توانیویانه چاره‌سه‌ری نابینایی چەند کەسێک بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئه‌و زانایانه 20 كه‌سیان خستووه‌ته ژێر چاره‌سه‌ر و پێستی به‌رازه‌كه‌یان بۆ گلێنه‌ی چاو به‌كارهێناوه، 14 كه‌س له‌وانه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌یان بۆكراوه له زگماكه‌وه نابینابوون.
به وته‌ی توێژه‌ره‌كان له زانكۆی لینشۆبینج له سوید، سێ له‌وانه‌ی چاره‌سه‌ره‌یه‌كه‌یان بۆكراوه، 20/20 بینینیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كانی چاره‌سه‌ره‌كه به خێرایی باشبوونه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی دوو ساڵی چاودێریدا، تووشی هیچ گرفتێك نه‌بوون.
تەکێک لە زاناکان بە ناوی پڕۆفیسۆر نیل لاگاڵی کە یەکێکە له به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه وتویه‌تی "پێستی به‌راز هاوشێوه‌ی گڵێنه ماده‌ی كۆلاجینی تێدایه".
س.ر